ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی، محه‌ممه‌د سه‌لاح به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ رێدز پێشكه‌شی ده‌كات، توانی ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترینی یانه‌كه‌ی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م.
له‌مباره‌وه یانه‌ی لیڤه‌رپول له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه به‌پێی راپرسیه‌ك محه‌ممه‌د سه‌لاح توانی زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه‌و ببێته براوه‌ی خه‌لاتی باشترینی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌لاح له ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌لیسۆن بیكه‌ر و نابی كیتا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو توانی بۆ سێیه‌مین مانگی له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه.
ئه‌م ئه‌ستێره میسریه له مانگی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ سورپۆشه‌كان به‌شداری پێنج یاری كردوه كه دوو گۆلی سه‌رنج راكێشی له تۆڕی مانچسته‌رسیتی تۆماركرد، جیا له‌مه‌ش هاتریكی له یاری به‌رامبه‌ر مانچسته‌ریونایتد له یاریگای ئۆلد ترافۆرد به‌ده‌ستهێنا، دوو گۆڵیشی له تۆری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا تۆماركرد.
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح خه‌ڵاتی باشترینی یانه‌که‌ی بۆ مانگی تشرینی یه‌که‌م به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.