مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكی له باره‌ی گیان له ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له كه‌ناڵی ئینگلیزی( نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا) كه پێده‌چێت ژماره‌یه‌كیان كورد بن بڵاوكرده‌وه.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەرانی کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و به‌ریتانیا بڵاو کردەوە و رایگەیاند: زۆر خەمبارم به گیانله‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له كه‌ناڵی ئینگلیزی (نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) له شه‌وی رابردوو، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كورد بن، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ناسنامه‌كانیان بزانین، هاوخه‌می خۆشمان به كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: ئەو رووداوە مەترسیی كۆچكردنی نایاسایی و ئەو قاچاغچییانەمان بیردێنێتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویسته هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.