توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان بنه‌مای پێشێل كردنی ماف و ئازادیه‌كانی تاكه له كۆمه‌لگه‌دا و ئه‌م ره‌فتاره وا له ئافره‌تان ده‌كات كه زه‌بری هێز لاوازی به‌رامبه‌ر به پیاوان قبوڵ بكه‌ن و بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌لاتی پیاوهكهنیان، كه ئه‌م ره‌فتارانه دوورن له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی، له‌كاتێكدا كه بنه‌مای یه‌كسانی و پێكه‌وه ژیانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز بریتیه له خۆشه‌ویستی.
بۆیه ئافره‌تان له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م جیاكاریه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌كان، هه‌لسان به هه‌لمه‌تێكی گشتگیر و بێ وچان بۆ مافه‌كانیان.
ئه‌وه بوو یه‌كه‌م جار له ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن فیمینستهكانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی ٢٥ ی نۆڤه‌مبه‌ر وه‌كو رۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ده‌ستنیشان كرا،
پاشان دوای گردبونه‌وه و ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی توندوتیژی (نایه‌كسانی و جیاكاری، توندوتیژی ناو خێزان، توندوتیژی جه‌سته‌یی، سێكسی، ده‌رونی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان،ده‌ستدرێژی سێكسی، بازرگانی كردن به ئافره‌تان، خهتهندهكردنی مێینه...هتد)،
ئه‌وه بوو به بریاری (٥٤/١٣٤) نه‌ته‌وه یه‌كگروه‌كان له ساڵی ١٩٩١ رۆژی (٢٥)ی نۆڤه‌مبه‌ر وه‌كو رۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ناساند.
سه‌ره‌تای ئه‌م چیرۆكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له (٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٦٠) له وڵاتی دۆمێنیكان سێ ئافره‌ت به ناوه‌كانی (پاتریا، مینروا، ماریا ترێزا) كه به خوشكانی میرابال ناویان ده‌ركردبوو،له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی دكتاتۆری دۆمنێكان (رافائێل تروخیۆ) كوژران. هۆكاری كوشتن‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه خوشكانی میراباڵ مێرده‌كانیان له خه‌باتگێری دژ به رژێمی (رافائێل تروخیۆ)بوون و هه‌ر سێ خوشكه‌كان له نمونه‌ی به‌رزی خه‌بات و كۆلنه‌دان بوون له دژی رژێمی دكتاتۆری دۆمنێكان، له پێناوه‌دا چه‌ندین جار كه‌وتبونه به‌ندیخانه، له مانگی ١ یه‌كی ساڵی ١٩٦٠ (پاتریا) سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرته ده‌ست و دواتر بوو به هه‌وێنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نهێنی و پاشان هه‌ردوو خوشكه‌كه‌شی بوون به ئه‌ندام له‌م بزوتنه‌وه‌یه.
له ٢٥ ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٦٠ خوشكه‌كانی میراباڵ له كاتێكدا بۆ سه‌ردانیكردنی مێرده‌كانیان ده‌یان بردن كه له به‌ندیخانه بوون،به ده‌ستی به كرێگیراوانی رافائێل تروخیۆ و به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئه‌و كوژران.
ئه‌م ره‌فتاره بووه هۆی ناره‌زایه‌تیه‌كی زۆر و بێزاری خه‌ڵك و ساڵێك دوای كوژرانیان ده‌سه‌لاتی دكتاتۆری (رافائێل تروخیۆ )كۆتایی پێهێنرا.
هه‌ڵمه‌تی نێشتیمانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان هه‌لمه‌تێكی گشتگیره و له‌سه‌رتا سه‌ری جیهان ساڵانه ئه‌م هه‌لمه‌ته بۆ ماوه‌ی (١٦) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م ههڵنهته زۆر به گرنگیه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان و دام و ده‌زگا فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌لاله‌ت له گرنگی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر بۆ ئه‌م پرسه‌ش له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌لێك یاسای تایبه‌تمه‌ند ده‌ركرا و كۆمه‌ڵێك یاساش هه‌موار كرایه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان.
ئا- كامران
ژێده‌ر- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان/هه‌ولێر
25ی نۆڤه‌مبه‌ر چیه و له چیه‌وه هاتووه؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.