Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 13:50

بۆ ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرتیان هه‌یه‌.. ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر گۆڕا

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی و نوێكردنه‌وه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتیان هه‌یه‌.

به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (28/11/2021) تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (02/12/2021) ده‌وامی فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌گۆڕێ.

بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ کاتی دەوامی فەرمییان لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.