ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فریقیای باشوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دۆزینه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان به ناوی (بۆتسوانا) ڕاگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ ببێته هۆكاری بههیلاكچوونی زیاتری تووشبوون و مردن له جیهاندا.
زانایانی ئه‌فریقیا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئاشكرایان كردبوو كه دركیان به جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا كردووه و هه‌روه‌ها پێشبینیشیان كردبوو جۆره‌كه مه‌ترسیدار بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه په‌له‌كانی زۆر زیاترن له‌وانی پێش خۆی.
زاناكان ئه‌م جۆره ڤایرۆسه كۆڕۆنا گۆڕاوه‌یان ناو ناوه بۆتسوانا یان (بی 1. 1529)، یه‌كه‌م تووشبووی ئه‌مجۆره‌ش له كۆماری بۆتسوانا له باشووری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه، دواتریش 6 تووشبووی تری هه‌مانجۆر له ئه‌فریقیای باشوور دۆزرانه‌وه، تووشبووی هه‌شته‌میش له هۆنگ كۆنگ دۆزرایه‌وه كه تازه له ئه‌فریقیای باشوور گه‌ڕابووه‌وه.
زاناكان پێیانوایه ئه‌م جۆره‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا جیاوازه له جۆری (بێتا) كه پێشتر له ئه‌فریقیای باشوور سه‌ری هه‌ڵدابوو، ڤایرۆسی بۆتسوانا په‌له‌كانی جه‌سته‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆر زیاترن له‌وانی تر كه 32 پهلن.
تا ئێستاش زاناكان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر ڤایرۆسی بۆتسوانا ده‌ست پێ نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوونبێته‌وه كه چه‌نده مه‌ترسیدار و بكوژه، هه‌روه‌ها ناشزانرێ كه ئایا ڤاكسینه‌كانی كۆڤید 19 كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌بێ یان نا.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زانایان ترسیان له جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و 32 په‌له‌ی كه له پڕۆتین سپایك پێكهاتوون و به له‌شی ڤایرۆسهكهوهن، ڕه‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی به ئاسانی به‌ربه‌ستی به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤ ببڕێ و به‌خێرایی بڵاو ببێته‌وه و بههیلاكچوون و مردنیش زیاتر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.