وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی زیاتر له 600 كۆچبه‌ر ئه‌وانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر خاكی عێراق.
عه‌باس عه‌مڕان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 608 كۆچبه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: كۆچبه‌ره‌كان به دوو فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی تایبه‌تی هێڵی ئاسمانی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسكی بیلاڕووسیا گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا.
ئالان ئەحمەد پەیامنێری (کوردستان تیڤی) شه‌وی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕاندنەوە ئەو كۆچبەرانەی لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆلەندا گیریان خواردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژمارەیەک كۆچبەری كورد بە دوو کاروان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەولەتیی هەولێر دهگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
هەروەها ڕایگەیاندبوو: کاتژمێر 2:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کاروانی یەکەمی ژمارەیەک کۆچبەری کورد ده‌گاتە هەرێمی کوردستان، هەروەها کاروانی دووەمیش کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دوای دابه‌زینی كۆچبه‌ره كورده‌كان، هه‌ردوو فڕۆكه‌كه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
جێی باسه پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران كه له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو، گه‌ڕێنرانه‌وه عێراق كه ژماره‌یان 430 كۆچبه‌ر بوو، فڕۆكه‌كه سه‌ره‌تا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه و كۆچبه‌ره كورده‌كان دابه‌زین و دواتریش ڕووی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد.
به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆچبه‌ره گه‌ڕاوه‌كان له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا بۆ نێو خاكی عێراق به هه‌رسێ كاروانه‌كه گه‌یشته 1038 كۆچبه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.