خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕاسته‌وخۆ ڕۆلێكی كاریگه‌ری له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن ده‌گێڕن و بۆیه هه‌میشه مرۆڤ ده‌بێت خۆراكی ته‌ندروست بخوات تا دووربێت له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
ماڵپه‌ڕی (هێڵتلاین)ی پزیشكی بڵاوی كرده‌وه: نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و حاڵه‌ت پێكهاتووه كه كێشه بۆ دڵ و سیسته‌می لێدانی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن دروست ده‌كه‌ن، چه‌ورییه‌كان له ده‌ماره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ڕۆن بۆ دڵ، به تێپه‌ڕبوونی كات خۆراكی ناته‌ندروست و پڕ چه‌وری و خوێ و شه‌كر پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به دوور بن ده‌بێت بزانن كه چه‌ندان خۆراك هه‌ن سوودی زۆریان بۆ دڵ و ده‌ماره‌كان هه‌یه و له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌تانپارێزن، بێگومان زۆربه‌ی خۆراكه‌كانیش سه‌وزه و میوه‌ن، 10 جۆر خۆراكتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه به سوودن بۆ دڵ كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:-
شۆڤان
شۆڤان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش له له‌شی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه و بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت.
سپێناخ
په‌ڕه سه‌وزه‌كانی سپێناخ ده‌وڵه‌مه‌ندن به سه‌رچاوه‌كانی مه‌گنیسیۆم كه ده‌بێته یاریده‌ر بۆ لێدانی دڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، هه‌روه‌ها ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵ ئاسایی ده‌كاته‌وه و هاوكاری ده‌ماره‌كانی خوێنیش ده‌كات.
ته‌ماته
ته‌ماته یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی و ترشی فولیك و كۆلین، هه‌موو ئه‌م مادانه‌ش سوودێكی زۆر به دڵ ده‌گه‌یه‌نن، تۆژینه‌وه‌كانیش ده‌ری ده‌خه‌ن خواردنه‌وه‌ی زیاتری پۆتاسیۆم و دووركه‌وتنه‌وه له سۆدیۆم له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوورت ده‌خاته‌وه.
چای سه‌وز
هه‌رچه‌نده چای سه‌وز خواردن نییه، به‌ڵام تۆژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه ڕۆلێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ له كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆل كه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه، جگه له‌وه‌ش چای سه‌وز پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش داده‌به‌زێنێ.
پاقله‌مه‌نییه‌كان
فاسۆلیا و به‌زالیا و نۆك و نیسك و ئه‌وانی تریش ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان له ژه‌مه خۆراكییه‌كانی ڕۆژانه‌ت زیادیان بكه‌یت، ئه‌م خۆراكانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پڕۆتین كه كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش له‌ناو ده‌بات كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌گشتی و دڵ به‌تایبه‌تی ده‌بێت.
چه‌ره‌زات
چه‌ره‌زاته‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به پڕۆتین و ڤیتامین و ئاسن و دژه ئۆكسیده‌كان كه هه‌موویان پێویستی سه‌ره‌كین بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و دووربوون له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
بڕۆكلی
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری هه‌موو تاكێك ده‌كه‌ن له هه‌موو ژه‌مێكی خواردن بڕۆكلی له‌سه‌ر سفره هه‌بێت، ئه‌م خواردنه پڕه له مادده‌ی به‌رگریی دژی كۆلیسترۆل كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تووشبوونی نه‌خۆشییه‌كانی دڵن.
تۆوه‌كان
زۆرینه‌ی خۆراكه تۆی ڕووه‌كه‌كان ده‌وڵمه‌ندن به ترشۆكه‌كانی ئۆمێگا 3ی ڕۆنی و ئاستی هه‌رسێ جۆری ڕۆنی كۆلیسترۆل و پڕۆتین و چه‌ورییه‌كان له له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌نجام دڵێكی ته‌ندروست و دوور له كێشه‌ت پێ ده‌به‌خشێ.
شاتوو
شاتوو به هه‌موو شێوه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئه‌كسیده‌كان كه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به دوورت ده‌خه‌ن.
پزیشكه‌كان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌رداخێك شه‌ربه‌تی تووی سروشتی یان گیراوه بخۆینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز كێشه‌ی دڵمان بۆ دروست نه‌بێت.
سه‌وزه‌ی هه‌لیوون
سه‌وزه‌ی هه‌لیوون ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی فولیك كه ڕێگه له خربوونه‌وه‌ی ترشی ئه‌مینی همووسیستین ده‌گرن له جه‌سته‌ی مرۆڤ، كه‌مبوونی ترشی ئه‌مینی همووسیستینیش به دوورت ده‌گرن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.