وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشداری دایه هاووڵاتییان له بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تای كۆڕۆنا كه ماوه‌یه‌كه له وڵاتانی ده‌روبه‌ر و جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئێستای كوتانی ڤاكسینی دژی كۆڕۆنا له سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشتۆته 30%. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵ ڕێژه‌كه بۆ 60% به‌رز بكاته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تی كوتانی ڤاكسین له هه‌موو عێراق كه‌می كردووه ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به په‌تاكه. داواشی له هاووڵاتییان كرد ڕوو له ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی كۆڕۆنا، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووان به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه مه‌ترسی په‌تاكه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نه‌ماوه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تای كۆڕۆنا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا و جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه، تا ئێستاش هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆتاهاتنی په‌تاكه له ئارادا نییه، هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌كرێ شه‌پۆڵی تریش به‌ڕێوه بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداریشی دا كه عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌م شه‌پۆڵه نوێیه‌ی په‌تای كۆڕۆنایه كه پێشبینی ده‌كرێ به‌هێزتر و بكوژتر بێت له‌وانی پێشوو، بۆیه داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق كرد په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌كانی شه‌پۆڵه‌كانی داهاتووی كۆڕۆنا به دووربن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.