Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 10:18

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات..بڕێک ماددەی هۆشبەریش بە تۆمەتبارەکە گیراوە

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەکاتی دەستگیرکردنی دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر- بنکەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. ن) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی (توڕەق) بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان (کە ماددەکە تایبەتە بە تۆمەتی دزیکردن) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

هەروەها ڕایگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)دا گیرا.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کە تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (توڕەق) کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.