Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 08:38

حکوومەتی ھەرێم بەردەوامە لە تەرخانکردنی بودجە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج کرد، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە. 
ھەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی به‌  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام پارە بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکات و بەشێکی پڕۆژەکانی ئێمە ھی ساڵی 2014ن و تەواو نەکراون و لە ھەموو بوارەکاندان، وەکوو ڕێگاوبان و شارەوانی و کارەبا و ئاو و سێکتەرەکانی دیکە و ئێمە بەردەوام داواکاریی پڕۆژە پێشکەش دەکەین و حکوومەتیش وەڵاممان دەداتەوە و پارەمان بۆ تەرخان دەکات و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕوونیشی کردەوە: ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە کە بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیشیان کاریان تێدا دەکرێت تا تەواو بکرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوار فەرمانی جیاوازدا لەسەر ڕێژەی 15%ی شارەوانی و ڕێژەی 17%ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجکردنی 101 ملیۆن دیناری دا، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەردوو سێکتەری شارەوانی و ئاو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.