له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر 11 ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤیاریاڵ.
ئه‌م یارییه ده‌بێته سێیه‌م یاری بارسێلۆنا به‌سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی كه له پێنجی ئه‌م مانگه‌دا، شوێنی ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی گرته.
تیپه كه‌تالۆنییه‌كه به بارودۆخێكی خراپ گه‌شتی ڤیاریاڵ ده‌كات كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان پێدری و برایتوایت و سێرجی ڕۆبێرتۆ و ئانسۆ فاتی به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه‌كه دابڕاو.
هاوكات سێرجۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه‌و ناتوانێت یاری بكات.
به‌م دواییه‌ش عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی پێكانی چاك بووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی بلاوگڕاناو سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گێمی دووه‌می یاری به‌رامبه‌ر به‌نفیكا له چامپیۆنس لیگ به‌شداری كرد، بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی بیست خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، ڤیاریاڵیش به شازده خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
لەلالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی ڤیاریاڵ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.