له ڕێوڕه‌سمێكدا له شاری زیورخی سویسرا‌و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا، تیروپشكی یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ڕاكێشرا.
له تیروپشكه‌كه‌دا، دوازده هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر سێ گڕوپ دابه‌شكران، به جۆرێك كه له هه‌ر گڕوپێكدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یاری پێش كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری ده‌كه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته یاری كۆتایی و براوه‌ی یاری كۆتایش ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته مۆندیال، به‌مه‌ش پاڵه‌وانی هه‌رسێ گڕوپه‌كه بلیتی جامی جیهان به‌ده‌ست دێنن.
له ئه‌نجامی تیروپشكهكهداو له گڕوپی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سكۆتله‌ندا كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا‌و براوه‌یان ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزو نه‌مسا ده‌بێته‌وه، له گڕوپی دووه‌میش، ڕوسیا‌و پۆڵه‌ندا به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن و براوه‌یان ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر براوه‌ی سوید‌و چیك.
هاوكات له گڕوپی سێیه‌م كه گڕوپی ئاگرینه، براوه‌ی یاری نێوان ئیتاڵیا‌و مه‌كدۆنیای باكوور ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان پۆرتوگال و توركیا ده‌بێته‌وه، سه‌رجه‌م یاریه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا له بیست وچوارو بیستونۆی ئاداری ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له هه‌مان ڕێوڕه‌سمدا، تیروپشكی یاریه‌كانی پاشكۆی نێوده‌وڵه‌تی یاریه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال ڕاكێشراو له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆی كۆنكاكاف كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆی ئۆقیانوسیاو هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆی ئاسیاش ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆی ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌بێته‌وه.
تیروپشک بۆ یارییه‌کانی پاشکۆی پاڵاوتنه‌کان له کیشوه‌ری ئه‌وروپا ڕاکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.