پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27 ى 11 ى 2021 ، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابییانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: گرفته‌كانی قوتابیانمان پێگه‌یشتووه هاتووم بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بن .
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی كێشه‌كانی قوتابییان و خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی خۆیان خزانده ناو خۆپیشاندانه‌كان خواسته‌كانی قوتابیانیان شێواندووه ، بۆچی رێگە بدرێت کەسێکی دیکە بێت و بەناوی خۆپێشاندان ئەجێندایەکی سیاسی خۆی بەناوی قوتابییانەوە جێبەجێ بکات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: پێش هەموو کەسێک دەبێت ئێوە خاوەندارییەتیی ئەم وڵاتە بکەن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: داواتان لێدەکەم زۆر مەدەنیانە داواکارییەکانی خۆتان پێشکێش بکەن، بەڵام ئەوەی بینیمان سووتاندنی بارەگا و پەلاماردانی یەکدی و تووندوتیژیی و خوێنڕشتن، هەموومان ئازاردەدات و باوەڕ ناکەم ئێوەش پێتان خۆش بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: خۆپێشاندان مافە و پشتیوانیی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەکەین. بەڵام ئاراستەکردنی و دروستبوونی تووندوتیژی، خزمەتی داواکارییەکانی قوتابییان ناکات، ئەگەر خۆپێشاندان دەکه‌ن با ئاشتیانە بێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت راشیگه‌یاند: دەبێت ئەو ئەزموونە و ئەو وڵاتە بپارێزین و نیشتمانمان خۆش بوێت ، دەزانم کێشەتان هەیە و چارەسەریشی بە گفتوگۆدەکرێت و دەبێت پێکەوە چارەسەری بکەین.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانی بۆ قوتابییان رایگه‌یاند: ئێمە دەزانین لە وڵاتێک‌دا دەژین، بەداخەوە بە درێژایی مێژوو دووچاری چەندین قەیران و کێشە و مەینەتی و هێرش و غەدر و زوڵمی مێژوویی بەسەر بەو وڵاتەدا کراوە، بەتایبەتی وەک بینیمان ئەم ماوەی دوایی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە، دەزانین نەتەوە و خەڵێکی مەغدورین بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کە لە کوردستان دەژین، هەموو هەوڵێک دراوە کە نەهێڵن خۆمان لەسەر پێی خۆمان بوەستین، هەمووکات واکراوە لایەنەکانی دیکەش سوود لە جیاوازیی نێوانمان وەربگرن، لە کێشە و قەیرانەکان هەندێک جار کە دروست دەکرێن.
سەرۆکی حکومەت راشیگه‌یاند: ئێمە چەندین ئەرکمان لەسەر شانە، ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە ئه‌و ئەزموون و کیانە بپارێزین،و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەین، جگە لەوەش ئەرکێکی دیکە ئەوەیە هەر هاووڵاتییەک بتوانێت خۆی پێبگەیەنێت و ئیش و کاری خۆی بکات، رۆڵی خۆی لەناو کۆمەڵگە ببێنێ و پەرەی پێبدات.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: باوەڕ بکەن ئەوەندە جێی داخبوو کە بینیمان ئاڵای کوردستان بەپێوە چوونە سەری و بێڕێزی و بێحورمەتیی بەرامبەر بە سیمبوولێک کرا کە بووتە دوابەرگی چەندین شەهید. هەزاران شەهید لەژێر ئەم ئاڵایە نێژراون. بێڕێزیکردن بەمە چۆن داوای قوتابییە.
گوتیشی: داوایەکی برایانەتان لێدەکەم کە ئێوە پێشمەرگەی قوتابی بن ، لەپێش هەموو کەسێک بەرگریی لە کەرامەت و مافی وڵاتەکەتان و سیمبوولی وڵاتەکەتان بکەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.