بلند نـەورەس رەشـیـد ـ چـاودێری سـیاسـی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به پرسی کـۆچکـردن.. لـەنێوان دۆزینەوەی چـارەسـەر و مـوزایـەدە کـردن رایگه‌یاند
به‌پێی رێككه‌وتن و پرۆتۆكۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌بێت مافی كۆچبه‌ران پارێزراوبێت
روونیشیكرده‌وه كه پرسی كۆچبه‌ر پرسێكی جیهانییه ، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت بنبڕ بكرێت ، چونكه ناتوانرێت بزاندرێت ئه‌و هاووڵاتیانه به چ مه‌به‌ستێك سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن .
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌وانه‌ی كه رۆیشتوون كۆچیان كردووه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خراپی باری دارایی و خراپی ده‌سه‌ڵات نییه ، چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو ، هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش هه‌مووی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان نین به‌ڵكو خه‌ڵكی شوێنی دیكه‌ش له عێراق و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن .
بلند نـەورەس رەشـیـد ـ چـاودێری سـیاسـی گوتی : بیلاروسیا ئه‌و پرسه‌ی قۆزته‌وه وه‌كو فشار بیخاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا ، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی تا راده‌یه‌ك خه‌ڵكێك رزگار بكات و بیانگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی نیشتیمان ، چونكه ره‌وشیان زۆر خراپ و نامرۆڤانه بوو .ئه‌وه هه‌موو فشاره ، هاوكێشه‌یه‌كی ئالۆزه ، دووفاقیه‌كی زۆری تیایه و هه‌ندێ میدیای كوردیش هۆكاری ئه‌و كۆچه‌یان به‌هۆی خراپی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌رانده‌وه ، به‌ڵام ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم به هانای هاووڵاتیانی خۆی رۆیشت و هاوكاریانی كرد بۆ گه‌راندنه‌وه‌یان .
روونیشیكرده‌وه كه خواسته‌كانی كۆچكردن جیاوازه ، هه‌یه له ئه‌وروپا به‌ره‌و ئه‌مریكا كۆچ ده‌كات بۆ زیاتر كاری بزنیس ، بۆیه پرسی كۆچ دیارده‌یه‌كی جیهانییه .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارام بووه بۆ كۆچبه‌رانی ناوه‌راست و باشووری عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دراوسێ ، چونكه ئه‌و هه‌رێمه ئارام و سه‌قامگیر بووه .
هه‌روه‌ها له رووی ئازادی و بازار‌و راده‌ربرین و پێكه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاین ، ماف و ئازادییه‌كان پارێزراون .بۆیه ناكرێت به‌راوردی كۆچكردنی هاووڵاتی عێراقی له‌گه‌ڵ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و لۆژیكی نییه .
راشیگه‌یاند كه ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستای عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی هاووڵاتیانی ، بۆیه په‌نایان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان ، لێره كار ده‌كه‌ن و نیشته‌جێن .
بلند نـەورەس رەشـیـد ـ چـاودێری سـیاسـی رایگه‌یاند كه به‌لێ له هه‌رێمی كوردستان بێكاری بوونی هه‌یه و پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیته‌وه .
گوتیشی : به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێم به‌هۆی برسیه‌تی كۆچی نه‌كردووه . به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه‌ی كه كۆچی كردووه ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات ئاماده نیه له وڵاته‌كه‌ی خۆی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات .
لای خۆیه‌وه دانـەر ئـەحمـەد ـ نـوێنەری حکـوومـەتی هـەرێمی کـوردستان لە رووسـیا له سه‌ر هه‌مان پرس رایگه‌یاند:
كۆچ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه ، هۆكاره‌كه‌ی دیار نیه و زیاتر ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه ، هه‌ندێ جاریش به‌هۆی ناسه‌قامگیری سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه ، به‌ڵام ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێم له ئێستادا ناچێته ئه‌و بازنه‌یه‌وه ، له گه‌ڵ ئه‌و كیشانه‌ی كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئاوه‌دانی و باشتر كردنی ره‌وشی ئابوورییه ، هه‌ر له ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵی كاری بۆ 120000 كه‌س دابین كردووه ، جگه له خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆر ، ئه‌و كیشانه‌ی كه بوونیان هه‌یه زۆربه‌یان دروستكراون ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن دایه .
روونیشیكرده‌وه كه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌داین ، هۆكاری هه‌ندێ كێشه‌ش كه بوونی هه‌یه ، بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه .بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌و پرسه بكۆڵێته‌وه و چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزێته‌وه به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.