لە ناحییەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، چوار پێشمەرگە بریندارن.
محەممەد ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لە ناحییەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری سنووری ئیدارەی گەرمیان تیرۆرستانی داعش لە سێ لاوە هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا چوار پێشمەرگە برینداربوون.
هەروەها ڕایگەیاند: هێرشەکە لە ڕێگەی چەکی "قەناسی حەراری"ـییەوە ئەنجام دراوە و لە سێ لاوە هێرش کراوەتە سەر لیوای 5ـی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کودستانەوە بەرپەرچدراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.