له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی سێڤییا ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد‌و هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئیدین هازاردو گاریس به‌یل و دانی سیبایۆس به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانیان ماوه‌یه‌كه له مه‌شقی به كۆمه‌ڵی ڕیال دابڕاون و به‌شداری له یاری سبه‌ی شه‌و ناكه‌ن.
ڕیال مه‌درید هه‌وڵی چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و ده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌دات و ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی سی خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سێڤییا به بیست وهه‌شت خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت و هه‌ردوو یانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و یاریه‌كی دواخراویان له خوله‌كه ماوه.
له لالیگادا ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید میوانداری سێڤییا ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.