یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستھێناو به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی لیڤه‌رپول هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هێرشبه‌ری پۆرتوگالی دیێگۆ جۆتا گۆڵێكی بۆ ڕێدز تۆماركرد.
، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و دوو به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی سیی و حه‌وتیشدا، تیاگۆ ئه‌لكانتارای ئیسپانی تیپی میوانداری كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودوودا، ڤیرگیل ڤان دایكی هۆڵه‌ندی گۆڵی چواره‌می سوورپۆشه‌كانی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش لیڤه‌رپول به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده بیستوپێنج خاڵ، ساوسهامپتۆنیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك دۆڕاند‌و به چوارده خاڵ له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.