له ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای ئیمارات له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، یاریزان بوكایۆ ساكا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد.
پاشان ناوه‌ڕاستكاری لاوی به‌ڕازیلی گابریێل مارتینێلی گۆڵی دووه‌می تیپی تۆپچیه‌كانی له خوله‌كی شه‌ست وشه‌ش به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئارسناڵ حه‌وته‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیستوسێ خاڵ، نیوكاسل یونایتدیش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و به ته‌نها شه‌ش خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.