له یاری لوتكه‌ی گه‌ری پازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای لاسیرامیكا یانه‌ی ڤیاریاڵ میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد .
له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ستپێكی یالاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانی گۆل تۆماركردنیان له‌ده‌ستداو به‌هۆیه‌وه گێمی یه‌كه‌م به‌بێ تۆماركردنی گۆل كۆتایی پێ هات .
له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل وهه‌شت و دوای گه‌رانه‌وه بۆ سیسته‌می ڤار یانه‌ی بارسێلۆنا له‌رێگای یاریزانی هۆله‌ندی فرانكی دی یۆنگ به گۆلێك پێشكه‌وت ، خاوه‌ن یاریگا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری فشاری خسته سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان تا له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش ساموێل شركویزی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ ڤیاریاڵی تۆمار كرد ، دوو خولهك به‌ر له ته‌واو بونی ماوه‌ی یاسایی یاری یاریزانی هۆله‌ندی ممفیس دیبای به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر بارسێلۆنای پێشخست .
له كاتی زیادكراوی یاریشدا فلیب كۆتینیۆی به‌رازیلی به‌لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و یانه‌ی بارسێلۆنا شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست و سێ خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ڤیاریالیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به شازده خال له‌پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له لالیگادا بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤیاریاڵ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.