له گه‌ری سێزده‌هه‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانی یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی ئه‌رینیا بێلفێلدی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا له میونشن به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك لیرۆی سانی به تۆمار كردنی گۆلێك سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌خشیه یانه‌كه‌ی و بایرن میونشن ده‌یه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی و یه‌ك خال پارێزگاری له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانهكمان كرد‌و یانه‌ی ئه‌رمینیاش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به نۆ خال له پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن و ئه‌رینیا بێلفێلد یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.