رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر گیانله‌ده‌ستدانی لێ كه‌وته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی 11ی 2021 ڕووداوێكی هاتووچۆ كه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕووی دا كه یه‌كێكیان تاكسی بووه، بەپێى وتەى شایەدحاڵەکانیش 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆش لە ئەنجامى ڕووداوێکى هاتووچۆدا لە رێگاى ( خەبات- هەولێر) ئۆتۆمبێلێک بەهۆى تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵى لەدەست دا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە قوتابییه‌كی زانكۆ گیانی له‌ده‌ست دا کە شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەبوو و چواری دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.