پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق كرد كه ئه‌ركى ته‌واو ده‌بێت.
له ديدارێكدا برۆنۆ ئه‌نتۆنيۆ باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق سوپاسى سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له عێراق لێى كراوه و بۆ داهاتوو هيواى بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيادا خواست.
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى شه‌وى ڕابردوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا له سنوورى کوڵەجۆ شه‌هيد بوون و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست و سوپاسى هه‌وڵ و كاره‌كانى له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى ئيتاڵياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه په‌لامارى شه‌وى ڕابردووى داعش و شه‌هيدبوونى پۆلێك پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى كوردستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و ده‌بێ به هاريكاری و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به‌ره‌نگارى ببينه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش گرنگيى يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وەرێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.