نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە نەوت لە شارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت و بۆ ڕۆژی دواتریش لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزانکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: سبەی دووشەمە نەوت لە شارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی 55 هەزار دینار بۆ هەر 200 لیترێک.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "بڕیارە رۆژی سێشەممەش لە سەنتەری شاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی 5 و 6 پرۆسەکە بەردەوام بێت."
جێی باسە مانگی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا هەیە کە بڕی پێویست نەوتمان بۆ بنێرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.