Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 01:46

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکارینەکردنی کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم دا، بە ئامانجی پشت نەبەستن بە تاکە سەرچاوەیەکی داهات و کارکردن بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز و بوونی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنەر .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران کرا و پێویستیی هەماهەنگیی و کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو و کۆچی نایاسایی دووپاتکرایەوە .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.