ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ئاشكرای كرد، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له ئه‌فریقیای باشوور، گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوی ڕاگرتووه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاوه‌ڕێی ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه به ئۆمیكڕۆن ناسێنراوه.
جێی باسه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به فه‌رمی به ئۆمیكڕۆن ناساند و جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئه‌فریقیای باشووره و جۆرێكی مه‌ترسیداره و به خێراییش بڵاو ده‌بێته‌وه.
هەر سەبارەت بە ئۆمیکڕۆن، ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتۆتە چەندین وڵاتانی ئەوروپا و چەندین وڵاتیش بڕیاری داخستنی گەشتکردنیان بۆ بەشێک لە وڵاتەکانی ئەفریقیای باشوور داوە کە ئەم وڵاتانە دەگرێتەوە (بۆتسوانا، زیمبابۆی، نامیبیا، مالاوی، مۆزەمبیق، لیسۆتۆ و ئیسواتینی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.