وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەو قوتابییانە دەدات کە لەگەڵ خێزانەکانییان کۆچییان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی قوتابییان بارودۆخی ئەو قوتابییانەی کە لەگەڵ خێزانەکانییان چوونە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، وەک کار ئاسانی بڕیاردرا ئەم قوتابییانە لە چ قۆناغێک بن بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ خوێندن.
لە نووسراوەکەشدا هاتووه: قوتابییان لە هەر قۆناغێکی (بنەڕەتی، ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانییەوە و پەیمانگەکان) ئەوەی ئارەزووی هەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن و ماوەی دابڕانی لە خوێندنی بۆ بە نەهاتوو هەژمار نەکرێت و بگەڕێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن.
هەروەها سەبارەت بە نمرەکانیشیان وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ڕێنماییەکی تایبەتدا بارودۆخی ئەو قوتابییانە لەبەرچاو دەگیرێت، بە مەرجێک پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.