گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سهبارهت به هێرشه تیرۆرستییهكهی شهوی ڕابردووی چهكدارانی داعش له كوڵهجۆ ڕایگهیاند كه کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش لهنێوان پێشمهرگه و سوپای عێراق پێویستییەکی گرینگ و هەنووکەییە.
شهوی ڕابردوو لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، بۆمبێکی چێندراوى تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.
جوتیار عادل گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندینجار حکوومەتی فیدڕاڵی ئاگادار کردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی ڕێک بخاتەوە و ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتووانی ناوچەکە.
ڕاشیگهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کاراکردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.
جوتیار عادال ههروهها ڕایگهیاند: لێرەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.