به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان برى باران بارین ئه‌مڕۆ دووشه‌می بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: لە پارێزگای هەولێر و رەواندز و چەمچەمال و شەمامک و چەند ناوچەیەکی تر دڵۆپ دڵۆپ باران هەبووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕێژه‌ی بارانیشی خستۆته‌ڕوو كه به‌مشێوه‌یه بووه: پارێزگای دهۆک 0.5 ملم، پیرمام 0.2 ملم، زاخۆ 0.2 ملم، ئاکرێ 0.2 ملم، خەبات 0.2 ملم باریوه.
كه‌شناسی هه‌رێم هه‌روه‌ها بڵاویشی كرده‌وه كه به‌یانی سێشه‌م پێشبینی دەکرێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی 1 پلە بەرزتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.