فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خه‌رج بكات.
له راگه‌یاندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی 2021، خەرج بکرێت.
راشیدهگهیهنن: پارەکە به‌م شێوه‌یه خه‌رج ده‌كرێت:
1- بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار.
2- بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.