Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 20:57

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ باره‌ى زه‌وییه‌کانى 8ى حه‌سارۆک بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 شارەوانیی هەولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى زه‌وییه‌كانى 8ى حه‌سارۆك بۆ ڕاى گشتی بڵاو كرده‌وه‌ .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29 ى 11 ى 2021، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ یەکشەممە 28/11/2021، پەیجێک لە فه‌یسبووك هەواڵێکی لەسەر زاری سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بڵاو کردووەتەوه‌ لەبارەی زەوییەکانی 8ی حەسارۆک، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە هیچ شێوەیەک لێدوانێکی لەو جۆرەی نەداوە.
شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئێمە لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەو جۆرە هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.