حەوت تیرۆریست و ھەشت داواکراو لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی عێراق، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میسان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکیان لە قەزای عەلی غەربی باکووری پارێزگای میسان ئەنجامداوە.
باس لەوەشکراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەوت تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، ھەروەھا ھەشت داواکراو دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی بنکەکانی پۆلیس کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
سوپای عێراق: دهستگیر کردنی 7 تیرۆرستی له پارێزگای میسان راگهیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.