Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 04:56

دەیان تۆن دەرمانی قاچاغ لە 3 پارێزگای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا

کوردستان TV
100%


ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی زنجیرەیەک هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە پارێزگاکانی دیالە، زیقار و کەرکووک، دەستیان بەسەر دەیان تۆن لە دەرمانی بەقاچاغدا گرت.
ھەر لە میانی هەڵمەتەکاندا، شەش نۆرینگەی پزیشکی و شەش دەرمانخانەی ساختە، داخران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە میانی هەڵمەتیکی گەڕان و پشکنییندا، دوو کەسیان لە پارێزگای زیقار بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە دەرمانی بەقاچاغ، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی هەڵمەتەکدا، دەست بەسەر 863ھەزار و 286 کارتۆنی دەرمانی جۆراجۆردا گیراوە، ھەروەھا شەش نۆرینگەی پزیشکیی ساختە داخراون.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی هەڵمەتیکی گەڕان و پشکنییندا لە شەش دەرمانخانە لە پارێزگای دیالە کە مۆڵەتیان نەبووە دەستیان بەسەر بڕێکی دەرمانی جۆرجۆرادا گرتووە و دەرمانەخانەکانیش داخراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش ھاتووە: ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنییندا لە کۆگایەکی تایبەت بە دەرمان لە پارێزگای کەرکووک کە مۆڵەتی نەبووە، دەستیان بەسەر 780 کارتۆنی دەرمانی جۆراجۆردا گرتووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.