وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له گونده‌كانی سنووری كوڵه‌جۆ ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش به هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌رێكی ئه‌م سنووره 5 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كردبوو و چواری تریشیان بریندار كردبوو.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م کاتژمێر 6، میحوەری یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوند و ناوچەکانی دەرەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری یەک و گوندەکانی سنووری کوڵەجۆ گەڕان و پشکنینێکیان بەدوای تیرۆرستانی داعش و پاشماوه‌کانیان ئەنجام دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەریەک لە لیوای 3 و لیوای 5 و فەوجی تایبەتی میحوەری یەک و هێزێک لە میحوەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشدارییان تێدا کرد و توانیان کێو‌ماڵی تەواوی ئەو ناوچانە بکەن و ئۆپەراسیۆنێکی جۆری ئەنجام بدەن.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئۆپهڕسیۆنهكه لە کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ کۆتایی هات و گەڕان و پشکنینەکان به‌كۆتا هێنا.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردبووه سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه له سنووری كوڵه‌جۆ و دواتریش بۆمبێكی چێنراویان به ههمهڕێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قاندبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 4ی تریش برینداربوون.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له پرسه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان جه‌ختی كردبووه‌وه كه خوێنی پێشمه‌رگه‌كان به هه‌ده‌ر ناچێت و تۆڵه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها به‌توندی وه‌ڵامی تیرۆستانی داعش ده‌ده‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.