له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی بەردەوامی ململانێی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و مەترسیەکان له عێراق د. سەباح سوبحی - کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند :
هۆكاری رانه‌گه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ناره‌زایی چه‌ند لایه‌نێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و ئه‌نجامانه پێشبینی نه‌كراو بوو بۆ ئه‌و لایه‌نانه كه به‌و شێوه‌یه ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌كات
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نانه كه ده‌نگیان كه‌م هێناوه و براوه نیین ، ده‌یانه‌وێت شوێن په‌نجه‌یان له ناو حكومه‌ت هه‌بێت ، ئه‌و ئامێرانه‌ش زۆر سه‌ركه‌وتووانه كاریان ده‌كرد كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هه‌لبژاردنه به‌كار هێنران .
هه‌روه‌ها مافی تانه و تهمییزیش هه‌یه دوای په‌سه‌ندكردنیشی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه هه‌بێت به‌وه‌ی ساخته كرابێت ، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن نایاساییه ، ئه‌و لایه‌نانه ، بڕوایان به یاسا و دیموكراسیه‌ت نیه بۆیه په‌نا بۆ شێوازی دیكه ده‌به‌ن .
د. سەباح سوبحی رایگه‌یاند كه ئایه‌تولڵا سیستانی وه‌كو مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ده‌ستتێوه‌ردان له كاری سیاسی ناكات ، ته‌نها له كاتی زۆر پێویست ، ئه‌گه‌ر دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان توندوتیژی رووبدات ئه‌گه‌ر هه‌یه مه‌رجه‌عی شیعه ئایه‌تولڵا سیستانی بێته سه‌ر هێل و قسه‌ی خۆی هه‌بێت .
دوای راگه‌یاندنه‌كان به‌رای من كۆتایی به‌و گرفته دێت ، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات له هه‌موو لایه‌ك تێك ده‌چێت و خۆشیان ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .
پێویسته و بۆچوونه‌كانیش به‌و ئاراسته‌ن كه حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی زۆرینه ده‌بێت نه‌ك ته‌وافوقی كه زۆر له نه‌هامه‌تیه‌كان بۆ ئه‌و جۆره حكومه‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه له رووی گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیری له هه‌موو روێكه‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه له سالی 2003 وه ئێران هه‌موو هه‌وڵیدا كه به شێوه‌یه‌ك ده‌ستی هه‌بێت له‌ناو عێراق ، مانه‌وه‌ی ئێران به‌ستراوه به‌وه‌ی ده‌ست له‌كاروباری وڵاتان وه‌رده‌دات .
نه‌مانی حكومه‌تی ته‌وافوق و نه‌مانی میلیشیا چه‌كداره‌كان هۆكار ده‌بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌قامگیری له ناو عێراق .
د. سەباح سوبحی جه‌ختی كرده‌وه كه كورد پێویسته تا راده‌یه‌ك بالانسهك بدۆزێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێك بێت
لای خۆیه‌وه ئیبراهیم عەلی - مامۆستای زانکۆ سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند :
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ده‌نگیان نه‌هێناوه ، له بوونی خۆیان ئه‌ترسن ، قورساییان له ناو په‌رله‌مان نامێنێت ، هه‌روه‌ها به‌و پێیه پێگه‌ی میلیشیاكانیش لاواز ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه هه‌ر بینیویانه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووبن ، بۆیه پێیان ناخۆشه و قبوڵی ئه‌و ئه‌نجامه ناكه‌ن ، هه‌رچه‌ند له رابردووش هیچ خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراقیان نه‌كردووه ته‌نانه‌ت خزمه‌تی پێكهاته‌ی شیعه‌شیان نه‌كردووه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه قۆناغه یاساییه‌كه نیه ، به‌ڵكو ته‌نها كات به سه‌ر بردنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه رازی بكه‌ن ، به‌رای من عێراق له سه‌ر لێواری داڕمانه .
هه‌روه‌ها ئه‌وجاره بهبۆچوونهكان حكومه‌تێكی زۆرینه دروست ده‌بێت ، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه بكه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌ی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا ئه‌وانه‌ی له هه‌لبژاردنه‌كان ده‌نگیان نه‌هێناوه له په‌رله‌مان بوونیان لاواز ده‌بێت .
ئیبراهیم عەلی - مامۆستای زانکۆ گوتی : كورد نابێ بچیته هیچ به‌ره‌یه‌ك دژ به به‌ره‌یه‌كی دیكه ، پێویسته جه‌خت له سه‌ر مافه‌كان بكه‌ینه‌وه كه پێویسته بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.