ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌م لە گردی گۆڕەسێو لە سنووری خواکوڕک، چەکدارانی پەکەکە ھێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای تورکیا.
مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا سه‌رله‌ئێواره له گردی گۆڕەسێو ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ماوەی چەندان کاتژمێر شەڕ و تەقە لەنێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا به‌رده‌وام بووه و دوواتر تۆپخانەکانی تورکیا چیای گۆڕەسێو و گەلی دەراو و چیای زرارایان به چڕی تۆپباران کردووه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك لە گوندنشینانی ناوچەکە بۆ (کوردستان تیڤی) جه‌ختی كردبووه‌وه كه تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵه، تۆپبارانکردنهكان بەردەوامی هه‌بووه و دەنگی تەقەی چه‌كی بچووك و دۆشکەش بیستراوه.
جێی باسە لەم ھەفتەیەدا ئەمە دووەمجارە لە گردی گۆڕەسێو و چیای دێل شەڕ لەنێوان چه‌كدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوودەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.