وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی كفری بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: ئەمشەو 29ی 11ی 2021 کاتژمێر 22:08، جارێکی تر تیرۆریستانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی 2ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكه‌ی کفری.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی بەرگرییەکی کەموێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.