شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەی سحێلا و دێربوونی کرد و لە نزیککەوە لەگەڵ خەڵک و فەرماندە سەربازییەکانی ناوچەکە کۆ بووەوە و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی دۆخی ناوچەکە، سەردانی سحێلایان کرد.
جوان ڕۆژبەیانی شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راطةياند: هەموو بەڵگەکان کۆ دەکەینەوە و بە ڕاسپاردە دەدەین بە حکوومەت و داوا دەکەین تیمی حکوومەت بێتە پەرلەمان و سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال.
گوتیشی: سەرەتا ویستمان هەموو ئەو بەڵگانە لە سنوورەکانی سحێلا کۆ بکەینەوە و لەگەڵ خەڵکی شنگال و زومماریش کۆ بووینەوە بۆ ئەوەی بزانین دۆخی ژیانیان لەو سنوورە لە چ ئاستێکدایە.
دەشڵێت: ژیانی ئەو خەڵکە خراپە و ناکرێ ببنە قوربانیی دەست لایەنە ناشەرعییە بیانییەکان و حکووومەتی عێراقیش کەمتەرخەمە لە خراپیی دۆخی خەڵکی ئەم ناوچانە، چونکە ئەو هێزانەی لەوێ نەیانهێشتووە دۆخی خەڵکەکە بەرەو باشی بچێت.
پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.