كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له رۆژی قوربانیانی جه‌نگی كیمیایی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ى 11 ى 2021 ، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ ڕۆژی نێودەوڵەتیی یادکردنەوەی هەموو قوربانیانی دەستی جەنگی کیمیاییە. یادی هەموو ئەوانە دەکەینەوە بەهۆی ئەم کردە کارەساتبارە پڕتوندوتیژیانەوە گیانیان سپاردووە و برینداربوون لە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ڕێگری‌کردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە ڕوونەدەنەوە و برەو بدرێت بە پره‌نسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی.
ئه‌مریکا له رۆژی قوربانیانی جه‌نگی کیمیایی: یادی قوربانیانی هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.