Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 17:37

سبه‌ی نوێنەری ڤلادیمیر پوتین سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

لەگەڵ بەرپرسانی هه‌رێم كۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

نوێنەری ڤلادیمیر پوتین سەرکۆماری رووسیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هه‌رێم كۆدەبێتەوە. 

بڕیارە سبه‌ی یه‌كی دیسه‌مبه‌ر، میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، سەردانی هەولێر بکات. 

به‌پێی زانیارییه‌كان لەو سەردانەیدا میخائیل بۆگدانۆف لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێته‌وه‌. 

پەیوەندییەکانی ھەولێر و مۆسکۆ و زیاتر پێشخستنیان، هه‌روه‌ها پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان ته‌وه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنەری سه‌رۆكی روسیا بۆ هه‌ولێر ده‌بێت. 

هه‌روه‌ها میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی پرسەکانی وزه‌، پرۆژەکانی کۆمپانیا گەورەکانی رووس نه‌فت و گازپرۆمی رووسی کە لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن ده‌كات. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.