Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 23:32

له‌ لالیگادا ئۆساسۆنا و ئێڵچی یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی پازده‌می خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ئۆساسۆنا میوانداری یانه‌ی ئێڵچی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌ گۆڵێك كۆتایی پێ هات .
له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی یاری و له‌ خوله‌كی حه‌وت  یاریزان ئه‌نتی بودیمیر به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ لێدانێكی سزا تاكه‌ گۆڵی ئۆساسۆنای به‌ده‌ست هێنا .
 له‌ خوله‌كی نۆزده‌ فیدیل شافیز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌ گۆڵێك ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا له‌ هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بوون به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو ، به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌ گۆڵێك ته‌واو بوو .


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.