له شاری زیورخی سویسرا‌و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ ڕاكێشرا.
له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌دا، یانه‌ی جه‌زیره‌ی ئیمارتی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و یانه‌ی ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندی پاڵه‌وانی ئۆقیانیا له یاری كردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له قۆناغی دووه‌میشدا، یانه‌ی ئه‌هلی میسری پاڵه‌وانی ئه‌فریقیا یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆنتێری مه‌كسیكی پاڵه‌وانی كۆنكاكاف ده‌كات.
یانه‌ی هیلالی سعودی پاڵه‌وانی ئاسیاش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی جه‌زیره‌و ئۆكلاند سیتی ده‌بێته‌وه، پاشان له قۆناغی پێش كۆتایدا، یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای باشوور یاری له‌گه‌ڵ براوه‌ی ئه‌هلی و مۆنتێری ده‌كات.
، یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی پاڵه‌وانی ئه‌وروپاش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی هیلال له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌و ئۆكلاند سیتی ده‌بێته‌وه، یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له سێ تا دوازده‌ی شوباتی ساڵی داهاتوو له یاریگاكانی وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
تیروپشکی ڕکابه‌رییه‌کانی مۆندیالی یانه‌کان بۆ تۆپی پێ ڕاکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.