ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه ڤاكسینه به‌رده‌سته‌كانی ئێستای په‌تای كۆڕۆنا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنیش هه‌یه.
ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تا ئێستا به‌رده‌ستن ده‌ركه‌وتووه كه ڤاكسینه‌كانی كۆڕۆنا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنیش هه‌یه.
ئاژانسه‌كه ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند كه تێیدا ئهیمهر كۆك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاند: بێگومان هه‌موو كات كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كان به تێپه‌ڕبوونی كات كه‌م ده‌كات، بۆیه وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆڕۆنا زۆر گرینگه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌میشه ڤایرۆسه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر خۆیان دێنن، ئێمه‌ش ڕێنمایی كۆمپانیاكانی ده‌رمانمان كردووه كاره‌كانیان خێراتر بكه‌ن و ڤاكسین بۆ هه‌موو گۆڕاوێكی سارس و كۆڤید و جۆره‌كانی تریش دروست بكه‌ن.
ئهیمهر كۆك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 100% دڵنیا نه‌بووینه‌ته‌وه كه ڤاكسینه به‌رده‌سته‌كان پێویستیان به گۆڕانكاری هه‌یه یان نا، به‌ڵام پلانی لهناكاومان ئاماده‌یه و ئاماده‌ین بۆ خراپترین دۆخ كه خوازیارین ئه‌مه ڕوو نه‌دات.
جێی باسه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه له ئه‌فریقیای باشوور تۆمار كرا و بڵاو بووه‌وه، ئێستاش له به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه بوونی هه‌یه و بڵاو بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.