شاندێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لیوای 18ی چیای قه‌ره‌چووغی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌موكوڕییه‌كانی لیواكه بكۆڵێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە لە سەردانێکی مەیدانیدا لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە لە سنووری چیای قەرەچوغ.
بڵاویشی كرده‌وه: مەبەستی سەردانەکە بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی لیوای 18 بوو بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کەموکوڕییەکانی لیوایەکە.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای هەڵسەنگاندنی سەنگەرەکانی لیوایەکە و گوێگرتنی لە داواکاری و پێویستییەکانی ئەو لیوایە، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بەڵێنی دابینکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی بە لیوای 18 دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.