پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئەمشەوی چوار شەمە بەهۆی دیارنەمانی کچەکەیانەوە کەسوکاری سکاڵایان هێنایە لای پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و ئاگاداریان کردینەوە کە کچەکەیان بەناوی (د - ع - ح ) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی قەزای کەلار كچهكه عەزێیەکی پەمەیی لەبەردایە لەنیوەڕۆوە لەماڵ دەرچوەو نەگەڕاوەتەوە.
ڕاشیگهیاندووه: لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو لەڕێگەی کامێرای چاودێریەوە بەدواداچوون لەسەر دیارنەمانی ناو براو دەکات.
پۆلیسی گهرمیان ڕاشیگهیاندووه: داوا لەهاوڵاتیانی سنوری گەرمیان دەکەین هەرکەس زانیاری لەسەرناوبراو هەبوو لەڕێگەی ژمارە 07708952233 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان ئاگاداربکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.