Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 14:27

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر خۆپیشاندانی قوتابییان و چەند پرسێکی تر کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%



 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی (9)ی خولی پایزە ئەنجامبدات و تیایدا چەند پرسێک دەخرێتەڕوو.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا کە بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت: 
یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه‌ خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی قوتابييان.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.