Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 14:41

عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر جێ به‌جێ کردنی چه‌ندین پڕۆه‌ژه‌ی کاره‌با رێکده‌که‌ون

کوردستان TV
100%

ژمارەیەك پرۆژەی كاره‌با لە ناوچەكانی ماددەی 140 و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی وەزارەت لە بەغدایە و لەگەڵ عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق كۆدەبێتەوە. 
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە كۆبوونەوەیەدا بەدواداچوون بۆ ئەو پرس و بابەتانە دەكرێت كە لە سەردانی رۆژی (2021/11/18) وەزیری کارەبای عێراق بۆ هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە كرابوون، لەوانە:
- چۆنییەتییەتی سوود وەرگرتن لەتواناكانی یەكتر، 
- جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە ناوچەكانی ماددەی 140، 
- بەهێزكردنی گواستنەوەی كارەبا، 
- جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان هاوشێوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیان، 
- دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم
- بەشداریكردنی وەزارەت لە كۆنگرە و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكانی وزە، 
- هەنگاوەكانی جێبەبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گواستنەوەی كارەبا لە شێخان و چەند ناوچەیەكی دیكە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.