ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1 ى 12 ى 2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه، رایدهگهێنێت: خێرایی با له ئێستادا زیادی كردووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا چالاكتر ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە ئێستادا خێرای با لە بەشێک لە ناوچەکەمان چالاک بووە لە هەندێ ناوچەش بوه‌تە بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم.
خێرای بای تۆمارکراو لە وێستگە جیاجیاکان بەم شێوەیە بووە:
هەولێر 30 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا
دوکان 38 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا
کانی ماسی 23 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا
خەبات 30 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا
سۆران 26 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا
دهۆک 20 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا.
له‌سه‌ر ڕه‌وشی که‌ش و هه‌وا که‌شناسی هه‌رێم راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.