وه‌زیرى ته‌ندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ 380 هه‌زار پشكنینى خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشیی ئایدز بۆ هاووڵاتییان كراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1 ى 12 ى 2021، كه ڕۆژى جیهانیی ئایدزه، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستی، له ڕێوڕه‌سمێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ تا ئێستا به پشكنینى ناچارى و خۆویستانه، 380 هه‌زار پشكنینى خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشیی ئایدز بۆ هاووڵاتییان كراون، له‌و پشكنینانه 69 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان كراون، كه 58 یان خه‌ڵكى بیانى بوون، 11شیان خه‌ڵكى كوردستان بوون.
وه‌زیرى ته‌ندروستى گوتیشی: ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى تووشبوان بە نه‌خۆشیی ئایدز، 48 كه‌سن.
وه‌زیرى ته‌ندروستی: ژماره‌ى تووشبوان بە نه‌خۆشیی ئایدز له هه‌رێمی کوردستان 48 که‌سن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.