وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: زیاتر لە 240 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و پرۆژەكانی ئاوەڕۆی هەولێر خەرج كرا.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لە سنووری پارێزگەی هەولێر بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و پرۆژەكانی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر و دەوروبەری ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پێنج فەرمانی وەزاری خۆیدا گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 240 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان و كڕینی پێداویستی خەرج كرد.
وهزارهت راشیدهگهێنێت، پڕۆژهكان بهم شێوهیهن:
1- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی گوڵان/ هەولێر.
2- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ئەنفالان لە شارۆچكەی بەحركە.
3- بەستانی چەند بیرێكی ئاو بەیەكەوە لە گەڕەكەكانی ژیان و ڕاستی لە هەولێر.
4- كڕینی ماتۆڕ غەتاس بۆ بیرەكانی ئاو لە هەولێر.
5- كڕینی پێداویستیی بۆری و كێبل بۆ بیرەكانی ئاو لە هەولێر.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.