Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 11:35

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکات

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سڵاوی سەرۆک پووتین و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لە بایەخ و پێگەی گەلی کوردستان و ڕۆلی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە بە لای ڕووسیاوە ھەرێمی کوردستان ڕۆلێکی گەورە لە عێراق دەگێڕێ و فاکتەری سەقامگیرییە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئاڵوگۆڕکران.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا ھەڕەشەی تیرۆر لەسەر سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی تیرۆر ڕیشەکێش بکرێن.

بارودۆخی سووریا تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو، سەرۆک بارزانی بۆچوون و نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا بە شاندی میوان گەیاند.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی گەلی کوردستان و گەلی ڕووسیا، ڕۆڵی مێژوویی بنەماڵەی بارزانی لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە بەرز نرخاند و خوازیاری ئەوەش بوو کە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر ببینێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.